بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەوڕۆ (شێشەممە 19ی ئەگێست)، کەسێکی ناڕازی لە تورکیا کە بە گوێرەی پۆلیسی ئەو وڵاتە خەڵکی مەرسینه، ئۆتۆمبیلەکەی لە جۆری "تۆروس" لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا ئاگر دا و بەر لەوەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە قۆڵبەست بکرێت، بەردەوام دروشمی "دادی خودام دەوێ" دووپات دەکردەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئەوڕۆ کۆمیسیۆنی تایبەتیی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی بۆ گوێدان بە شایەدیی خێزانی قوربانیانی تێهەڵچوون و مەرگە گوماناوییەکان بەڕیوە دەبرد.
شایانی باسە، ئۆتۆمبیکی جۆری "تۆروسی سپی" بیرهێنەرەوە و هێمای تیرۆرە سیاسییەکانی دەیەی 90ی سەدەی بیستەم لە تورکیا لە لایەن ڕێکخراوی نهێنیی هەواڵگریی ژاندرمای ئەو وڵاتە بە تایبەت لە کوردستانی تورکیا و ناوچە عەلەوینشینەکانە.
Your Comment